وەزارەتی پەروەردە نمرەی پۆلە ناكۆتاكان رادەگەیەنێت

کوردستان

31/05/2025     ژمارەی بینراو 403

راچڵەكین -

وەزارەتی پەروەردە نمرەی هەموو پۆلە ناكۆتاكانی خوێندنگە حكومییەكان بڵاودەكاتەیوەو رایدەگەیەنێت:  ئێستا لە ئەپڵیكەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) نمرەكان بەردەستە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تاقیكردنەوەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردەوە، زیاتر لە یەك ملیۆن و 300 هەزار خوێندكار لە پۆلە ناكۆتاكان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی كۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەكەم) وەربگرنەوە.
 
وەزارەتی پەروەردە داوای لە خوێندكاران كردووە بەووریایی و دڵنیایی كۆدی بەكارهێنەر و وشەی نهێنی بەكاربهێنن بۆ ئەوەی بتوانن بە دروستی ئەنجامەكانیان وەربگرنەوە.

رونیشیكردووەتەوە، نوسینی ژمارەكان بەنوسینی ژمارەی ئینگلیزی دەبێت بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەك، لە ئەنجامی پۆلی نۆی بنەڕەتی ژمارەیەكی زۆر لە قوتابیان بە نوسینی ژمارەی كوردی و بەكارهێنانی سپەیس و هەندێك ئاماژە و ژمارەی هەڵەی وشەی نهێنی، هەوڵی داخڵ بوونیان دەدا، كە ڕاستەوخۆ سیستم هەژمارەی لۆك دەكردن، بۆیە پێویستە دڵنیابیت لە بەكارهێنانی دروست.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن