ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ ڕودیگەری ئەڵمانی و بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید، زۆر نزیکە لە گواستنەوەی بۆ خولی ڕۆشەنی سعودی.
گرێبەستی ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، بۆیە یاریزانەکە یان بڕیار دەدات بەردەوام بێت و گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی تر درێژ بکاتەوە یان لە ئێستاوە بڕیار دەدات میرێنگێ جێبهێڵێت بۆ ئەوەی سودمەند بێت لە ڕووی داراییەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، گرژی و ئاڵۆزییەکان لەناو ڕیال مەدریددا هەڵگیرسا، دوای دەرکەوتنی وێنەیەکی ورووژێنەری فێرناندۆ هیێرۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی نەسری سعودی و فران بۆراس لەگەڵ ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەر لەکاتی نانخواردنی ئێوارەدا.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید کراوەیە بۆ ڕۆیشتنی ڕۆدیگەر، بڕیارەکەش لەسەر دەستی یاریزانەکە دەبێت، ئەگەر بڕیاریدا بچێتە سعودیە، ئەوا دەبێت نەسڕ دانوستان لەگەڵ ڕیال مەدرید بکات و پارەی پێویست بدات بۆ ئەوەی ڕێگەی بە ڕۆیشتنی بدات.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردەوە، ئێستا ڕۆدیگەر بەتەواوی سەرنجی لەسەر چاکبوونەوەی تەواوەتی و یاریکردنی لە جامی جیهانی یانەکاندایە، دوای ئەوەش لە مانگی تەمموزدا دوا بڕیاری خۆی دەدات، کە ئایا دەمێنێتەوە یان دەڕوات.
وێنە:
