عیراق پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند

عێراق

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 491

راچڵەكین -

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، لەرۆژی هەینییەوە تاوەكو رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی حوزیرانی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوی ئاسایی خۆیدا بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، لە رۆژی هەینییەوە تا رۆژی سێشەممە 10-6-2025، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەو دامودەزگا حكومییەكان، رۆژی چوارشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریشیدا بەبۆنەی جەژنی غەدیر، رۆژی یەكشەممە 15-6-2025، بكرێتە پشووی فەرمی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن