روونكردنەوەیەك لە دەزگای ئاسایشی هەرێم

کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 472

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیاری لەبارەی ئەو تەقینەوەیە دەدات كە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە بناری چیای سورێن روویدا و رایدەگەیەنێت، رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوەو ئەو هەواڵانەشی باس لە بۆردومانكردنی ئەو ناوچەیە دەكەن، دوورن لە ڕاستییەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە: 

سەعات ٢:١٠ ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٥  لەنزیك گوندی (هۆمەرقەوم )، بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما دەبێتە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگر لەپوش و پاوانی ناوچەكە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە و تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەكە بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە.

هەر ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٥ سەعات  ٢:٣٥ نیوەڕۆ، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لەبناری ( چیای سورێن ) چەند پاشماوەیەكی جەنگی ( مین ) تەقینەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و سەرجەم هێزە ئەمنییەكان بەمەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و لەهەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچەكە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، ئەو هەواڵانەی باس لە بۆردومانكردنی ئەو ناوچەیە دەكەن دوورن لە ڕاستیەوە، بەهۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە و تەقینەوەی( مین ) هەستیان بە دەنگی تەقینەوە كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن