وەزارەتی رۆشنبیری هۆشداری دەدات بە دەزگا میدیاییەكان

کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 87

راچڵەكین – 

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە دەزگا میدیاییەكان لەبارەی بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاریدا ڕەچاوی لایەنی دەروونی و دۆخی ئاسایشی كۆمەڵایەتی بكەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی حوزەیرانی 2025 وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان پەیامێكی ئاراستەی دەزگا و كەناڵە میدیاییەكان و هاووڵاتییان كردووەو ئاماژەی بەوەداوە، لەم دۆزخە ئاڵۆزەی ناوچەكەدا، ڕەچاوی لایەنی دەروونی و دۆخی ئاسایشی كۆمەڵایەتی بكەن. 

وەزارەتی رۆشنبیری داوا لە كەناڵ و دەزگاكانی ڕاگەیاندن و هاوڵاتییان دەكات:" هەواڵی بێسەرچاوە و نادروست لەبارەی پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و لێكەوتەكانی بڵاو نەكرێتەوە."

لەبەشێكی تری پەیامەكەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە:" هەروەها هەموو جۆرە هەواڵێك لەبارەی ئاسایشی كوردستان و زانیاری لەبارەی ڕووداوەكان، تەنیا لە سەرچاوەی فەرمی وەربگرن، هەرلایەنێك سەرپێچی بكات، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن