پۆلیسی هەولێر: ئەم كەسەمان دەستگیركرد

کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 717

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێكی بە تۆمەتی "دزینی ئۆتۆمبێل و فێڵكردن" دەستگیركرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی حوزەیرانی 2025 پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە:" دوای ئەوەی هاوڵاتییەكی بە ڕەگەز عەرەب لە شاری بەغدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری (لانكرۆزەر - ژمارە هەولێر) لە كەسێكی عەرەب دەكڕێت و دەیەوێ ئۆتۆمبێلەكە بەناوی خۆیەوە بكات، لەگەڵ ئەم كەسە دێنە شاری هەولێر بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەكە بەناو بكات، بەڵام ئەم كەسە ئۆتۆمبێلەكەی لێ دەدزێت، دوای ئەوەی كە دادخواز سكاڵا تۆمار دەكات."

ئەوەش روونكراوەتەوە:" لە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆمان دەركەوت كە ئەو ئۆتۆمبێلە لەلایەن هەمان ئەو كەسەی ئۆتۆمبێلەكەی پێ فرۆشتووە دزراوە، كە دواتر دەركەوت ئەو كەسە سەرەتا ئۆتۆمبێلەكەی لە كۆمپانیایەك بەكرێ وەرگرتووە، بەڵام بە ساڵیانەی ساختە فرۆشتوویەتی و پاشان لە هەمان كڕیاری دزیوە بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار سویچی زیادەی لابووە، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە توانیمان تۆمەتبار دەستگیر بكەین و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگرین."

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن