راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-06-2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لەگەل بوونی تۆزێكی كەم لەكەشدا. پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تـــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت.
سبەینێ هەینی 20-06-2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەگەل بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا. پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تـــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ وەك لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە:
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆك : 39 پلەی سیلیزی
كەركوك : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :39 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :42 پلەی سیلیزی