راچڵەكین-
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێیداوە، بەڵام هیچ بەڵگەنامەیەكی پێ نییە. پۆلیسی سلێمانی داوا لەهاولاتیان دەكات هەر كەس دەیناسێت پەیوەندیان پێوە بكات.
ئەمڕۆ هەیینی 20ی حوزەیرانی 2025 پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییەك كەڕەگەزی نێرە، لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی داوەو لەئێستادا تەرمەكەی لەپەیمانگای پزیشكی دادی سلێمانییە، ناوی سیانی نەزانراوە، هیچ جۆرە بەڵگەنامەیەكی پێ نییە، تەمەنی لە نێوان 45 - 50 ساڵیدایە، تیشێرتێكی خەت خەتی شین و سپی لەبەردایە. ژمارەیەك (تاتۆ) بەجەستەوەیەتی كەلێی نوسراوە (دیلان).
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت:" داوا لەكاسوكاری یان هەرهاوڵاتییەك دەكەین كە دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەسەری پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی سەرچنار بەم ژمارە تەلەفۆنە:(053 318 4377)"