داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و دەوروبەری زیاتر لە 9 ملیار دینار بووە

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 186

راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 14تا 20-6-2025 ، بڕی (9) ملیارو (302)ملیۆن و (952)هەزار و (577)دینار بووە، لە (90%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (10%)ی بەشێوەی چەك بووە .

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  13.305% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی1 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 7تا 13-6-2025 بریتیی بوو لە (10) ملیارو (730) ملیۆن و (646) هەزارو (857) دینار. 

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن