ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 320

راچڵەكین -

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە بە ئۆتۆمبێلەكەی لە هاووڵاتییەكی دابوو، بەهۆیەوە هاووڵاتییەكە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 20-6-2025، هێزەكانیان شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەیان دەستگیركرد كە لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی، بەئۆتۆمبێل لەهاوڵاتییەك دەدات و هەڵدێت، ڕووداوەكە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەكە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیان ئەنجامدا، توانرا تۆمەتباری ڕووداوەكە دەستگیربكرێت و دواتر بەپێی تایبەتمەندی كەیسەكە، تۆمەتبار ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن