راچڵەكین-
هێڵی فڕۆكەوانی قەتەر بەپاساوی ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی، گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عیراق رادەگرێت.
ئەمڕۆ 22ی حوزەیرانی 2025 هێڵی فڕۆكەوانی قەتەر لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی ناوچەكە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییە رۆیشتوو هاتووەكانی بۆ عیراق راگرت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی هێڵی ئاسمانی قەتەر، بڕیاری راگرتنی گەشتەكان تا رۆژی 16ی تەمموزی 2025 بەردەوام دەبێت.
هێڵی قەتەر ئایروەیس لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە، گەشتەكان بۆ پێنج فڕۆكەخانەی عێراقی ڕاگیراون كە بریتین لە:
• فڕۆكەخانەی بەغدا (BGW)
• فڕۆكەخانەی بەسرە (BSR)
• فڕۆكەخانەی هەولێر (EBL)
• فڕۆكەخانەی نەجەف (NJF)
• فڕۆكەخانەی سلێمانی (ISU)