پلەكانی گەرما نزمدەبێتەوە

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 184

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 23-6-2025، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەكاتەكانی ئێوارە ئەگەری كەمێك تۆز هەیە لەناوچەكانی باشووری هەرێم، هاوكات پلەكانی گەرما لەنێوان (1 -3 ) پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەینێ سێشەممە 24-6-2025، ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە  تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :  40 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆك :  38  پلەی سیلیزی
كەركوك : 44 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :39 پلەی سیلیزی
سۆران :  38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان :42 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن