گەرمیان.. لەسەر كێشەی پوش و پەڵاش دوو برا كوژران

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 190

راچڵەكین -

لە گوندێكی سنووری گەرمیان، لەسەر كێشەی پوش و پەڵاش، دوو برا كوژران، پۆلیسی گەرمیانیش رایدەگەیەنێت، بكوژەكە دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی، خۆی كوشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 23-6-2025، لەگوندی سەیدەخان-ی سەر بە ناحییەی شێخ تەویل، لەسەر كێشەی پوش و پەڵاش، كەسێك بەچەكەوە چووەتە سەر خانەوادەیەك كە سەرقاڵی كۆكردنەوەی پوش و پەڵاشی جەڕاكەیان بوون و بەچەكی جۆری كڵاشكۆف دوو كەسی بەناوەكانی (فەرهەنگ جەزا محەمەد) لەدایكبووی 2004 و (محەمەد جەزا محەمەد) لەدایكبووی 1999، كە برای یەكترن، بە فیشەك كوشتووەو شۆفێری تراكتۆرەكەشی بریندار كردووە.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، دوای رووداوەكە، بكوژەكە خۆی كوشتووە، سەرجەم كوژراوەكانیش دانیشتووی هەمان گوندن.

لەئێستادا تەرمی كوژراوەكان بەمەبەستی توێكاری، هێنراوەتە پزیشكی دادی قەزای كەلار، پۆلیسیش چووەتە شوێنی رووداوەكەو دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن