پۆلیس بكوژی شۆفێرەكەی هەولێر دەستگیر دەكات

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 238

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە شەوی رابردوو لەسەر شەقامی 120 مەتری شۆفێرێكی تاكسی كوشت.

ئەمڕۆ هەینی 4-7-2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو ڕێكەوتی (3-7-2025) لەسەر شەقامی 120 مەتریی شاری هەولێر، سەرنشینێك لەگەڵ شۆفێری تاكسییەك لەسەر كێشەیەك دەبێتە دەمەقاڵییان، لە ئەنجامدا سەرنشینەكە شوفێری تاكسییەكە بەناوی (ف. س. م) تەمەن 39 ساڵ بە چەقۆ دەكوژێت و دواتر لە شوێنی ڕووداوەكە ڕادەكات.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و چوونی تیمەكانمان بۆ شوێنی ڕووداو، لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا تۆمەتباری بكوژ دەستگیركرا و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و دراوەتە دادگا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن