راچڵەكین -
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەمووزی 2025، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 68 دۆلارو 2 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 66 دۆلارو 27 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەبڕوای شارەزایانی بواری سووتەمەنی، كەمبوونەوەی خواست و بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی كۆگاكراو لە ئەمریكا، هۆكاری سەرەكیی دابەزینی نرخی نەوتە.