راچڵەكین-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزاندنی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێنـدنی (2025-2026) بەشێوەی ئەلیكترۆنی ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەمووزی 2025 وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: لە بەرواری (7/15/ 2025) پرۆسەی گواستنەوەو دابەزیینی خوێندكاران/ قوتابیان لە نێوان زانكۆكان بە ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەوەی بەوەشكردووە لە چەند رۆژی داهاتوو مەرج و پێوەرەكانی گواستنەوەو دابەزین بۆ قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێنـدنی (2025-2026) بەشێوەی ئەلیكترۆنی بڵاودەكرێتەوە.