راچڵەكین-
وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، ژمارەی سەربازانی ئەو وڵاتە كەلە ئەشكەوتێكی باشوری كوردستان بەهۆی گازی میسان-ەوە مردن، بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەموزی 2025 وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەو سەربازانەی توركیا كە لە ئەشكەوتێكی هەرێمی كوردستان مردن، بۆ 12 كەس بەرزبووەوە.
ئێوارەی یەكشەممە 6ی تەممووزی 2025، وەزارەتی بەرگریی توركیا لە راگەیەندراوێكدا مردنی 5 سەربازی هێزەكانی لە ئەشكەوتێكی هەرێمی كوردستان بەهۆی كاریگەریی گازی میسانەوە راگەیاند.
پێشتر وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماژەی بەوەكردبوو، تیمێكی سوپای توركیا لەكاتی هەڵمەتێكی گەڕان بەدوای تەرمی ئەفسەرێكی سوپابەناوی مەلیح بۆزكوڕ، كە رۆژی 28ی ئایاری 2022 بە دەستی گەریلاكانی پەكەكە لەسنووری ناوچەی ئۆپەراسیۆنی (چنگ - قفڵ) كوژرابوو، لە ئەشكەوتێكی ناوچەكە، 19 سەربازی تیمەكە بەر گازی میتان كەوتن و دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە، پێنج لەو سەربازانە گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی بەرگریی توركیا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو ئەشكەوتەی كە رووداوەكەی تێدا روویداوە، پێشتر وەك نەخۆشخانە بەكارهێنراوە.