ئیسرائیل: گروپێكی ئێرانیمان لە سوریا دەستگیركرد

جیهان

23 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 165


راچڵەكین-

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەستگیركردنی ئەندامانی گروپێكی ئێرانیان لەناو خاكی سوریا راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەمووزی 2025 وتەێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دوای گەیشتنی چەند زانیارییەكی هەواڵگری لەرێی بەدواداچوونەكانی یەكەی 504، لەناوچەی گردی " قدنە" لە باشوری سوریا، لە ئۆپراسیۆنێكدا ئەندامانی گروپێكیان دەستگیركردووە كەلەلایەن فەیلەقی قودسی ئێرانییەوە كتلات كلاتبوون, وەك رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت بڵاویكردووەتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەكە بێت، لەماوەی هەفتەیەكدا ئەوە دووەمجارە سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی سەربازی لەشەودا و لەهەمان ناوچە ئەنجامبدات بۆ دەستگیركردنی كەسانی سەر بە ئێران.

یەكەی 504 سەر بەهەواڵگری سەربازی ئیسرائیل رۆڵی كاریگەری هەیە لەكۆكردنەوەی زانیاری لەناو خاكی سوریا سەبارەت بە بوونی گروپ و شانەكانی سەر بەئێران لەو وڵاتە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن