ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵی دەمپارتی لەكۆبوونەوەدان

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 136

راچڵەكین-

كۆبوونەوەی سەرۆككۆماری توركیاو شاندی ئیمراڵی دەمپارتی لە ئەنقەرە دەستیپێكرد.

كۆبوونەوەكە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەمووزی 2025 لەكۆشكی بێشتەپە-ی سەرۆكایەتی توركیا لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و هەریەك لە پەروین بۆڵدان و میدحەت سانجار بەرێوەدەچێت.

ئەوەش لەكاتێدایە دوێنێ شاندی دەمپارتی سەردانی زیندانی ئیمراڵی-یان كردو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان-ی رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان كۆبوونەوەو پەیامی ئۆجەلان-یان لەبارەی چەكدانانی گەریلاكانی پەكەكە لەگەڵ خۆیان هێنایەوە.

بریارە لەرۆژانی 9-12ی ئەم مانگە گروپێك لەگەریلاكانی پەكەكە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین وەك نیشاندانی نیاز پاكی، لەچیاكان بێنە خوارەوەو چەكەكانیان دابنێن.

پێشتر ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویكردبوەوە، گەریلاكانی پەكەكە چەك رادەست ناكەن بەڵكو هەر لەو شوێنە لەناویان دەبەن.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن