سلێمانی.. پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 197

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی بەهۆی رەشاباوە چەند گەڕەك و ناوچەیەك بێ كارەبا بوون، لەئێستادا پێدانی كارەبا ئاسایی بووەتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی ئەو رەشەبایەی كە لە دوێنێ شەوەوە سنوری پارێزگای سلێمانی گرتوەتەوە، زیان بە تۆڕەكانی كەوتوە و چەند گەڕەك و ناوچەیەك كارەباكەیان كوژایەوە، لە ئێستادا كارەبای ئەوە گەڕەكانە ئاسایی بووەتەوە.

ئەندازیار غالب محەمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، لە ئێستا كارەبای ئەو فدەرانەی بەهۆی رەشەباكەی دوێنێ زیانیان پێگەیشتبووە، ئاسایی بووەتەوە كارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە.

بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی، بەهۆی ئەو رەشەبایەی كە لە شەوی رابردوەوە سنوری پارێزگای سلێمانی گرتەوە، لەناو شار (19) فیدەری كارەبا كێشەی هەیە و لەدەرەوەی شاریش (6) فیدەر كێشەیان بۆ دروستبوو و كوژانەوە، تیمی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبا دەستیان كرد بە چارەسەری كێشەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن