راچڵەكین -
هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی كێواڵكردن لەدژی تیرۆریستانی داعش لە سنوری چیای قەرەچوغ ئەنجام دەدەن.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی رۆژی 6-7-2025، هێزەكانی لیوای 14ی سەر بە فیرقەی 1ی پیادە، ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە سنوری چیای قەرەچوغ ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، گوندەكانی چیای قەرەچوغ و گەلی تاراوە و مەلا كاغە، لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە كێوماڵكران و گەڕان و پشكنین بۆ مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەدا ئەنجامدرا.
وەزارەتی پێشمەرگە روونیكردەوە، ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە، نەهێشتنی جموجۆڵی تیرۆریستان و دابینكردنی سەقامگیریی زیاترە بۆ خەڵك و گوندەكانی ناوچەكە.