حەکیمی دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی مباپێ لێدوانیدا

وەرزش

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 205

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەشرەف حەکیمی مەغریبی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، لێدوانێکی لەسەر یارییەکەی داهاتووی بەرامبەر کیلیان مباپێی هاوڕێی نزیکی، ئەستێرەی ئێستای ڕیال مەدرید و یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان دا.

چوارشەممەی داهاتوو یانەی پاریس سانجێرمان لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکانی 2025 ڕووبەڕووی یانەی ڕیال مەدرید دەبێتەوە.

حەکیمی بە دازنی ڕاگەیاندووە: مباپێ هاوڕێمە، بەڵام هەریەکەمان بەرگری لە تیپی خۆمان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش پاڵەوانێتییەکە لەگەڵ مباپێ قسەم کردووە، ئەوکاتە نەخۆشبوو، بەڵام ئێستا بە تەواوی لە دۆخێکی باشدایە.

لە کۆتاییدا وتی: دڵخۆشم بە ڕووبەڕووبوونەوەی مباپێ، بەڵام گرنگترین شت لای من یانەکەمە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن