راچڵەكین -
هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر، گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكاتەوەو لەرۆژی 18ی ئەم مانگەوە گەشتەكانی نێوان تاران سلێمانی بەڕێوەدەچن.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن (هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر)ەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، وابڕیارە لە رۆژی 18-7-2025، گەشتە ئاسمانییەكانیان لە نێوان (تاران - سلێمانی - تاران) دەستپێبكەنەوە.
بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و داخستنی كایەی ئاسمانیی ئێران، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران راگیرابوون، هەفتەی رابردووش هەردوو هێڵی ئاسمانیی قەتەری و فلای دوبەی، گەشتە ئاسمانییەكانیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێكردەوە.