ترەمپ 30% باجی گومرگی بەسەر عیراقدا دەسەپێنێت

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 156


راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا بەرێژەی 30% باجی گومرگی بەسەر عیراقدا سەپاند و بەرپرسانی بەغدادی لەو هەنگاوە ئاگادار كردەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تەمووزی 2025 دۆناڵد ترەمپ لەڕێی نامەوە ژمارەیەك وڵاتی لەسەپاندنی باجی گومرگی بەسەریانداو بەڕێژەی جیاواز ئاگادار كردووەتەوە.

بەگوێرەی نامەكەی ترەمپ بێت، هەریەك لەعیراق بەرێژەی 30%، جەزائیر بەرێژەی 30%، برۆنای 25%، لیبیا 30%، مۆڵدۆڤا 25% و فلپین 25%ی باجی گومرگیان بەسەردا سەپێندراوە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن