كۆمسیۆن لەبارەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان روونكردنەوە دەدات

عێراق

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 205


راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەبارەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان روونكردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تەمووزی 2025 عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەكرد:" كارتی بایۆمەتری تەنها دەتوانرێت لەلایەن خاوەنەكەی بەكاربهێنرێت نەك كەسێكی تر لەبەرئەوەی تەواوی زانیاری خاوەنی كارتەكەو پەنجەمۆرو وێنەی دەنگدەرەكەی لەسەرە."

ئەوەشی روونكردەوە:" كارتەكە دوای بەكارهێنانی بۆ یەكەمجار بۆ ماوەی 72 كاتژمێر لەكار دەكەوێت و ناتوانرێت لە وێستگەیەكی تر كاری پێبكرێت لەبەر ئەوەی لەو ئامێرەی كارتەكەی تێدەكەیت ئاماژە بەوە دەكرێت كە ئەو دەنگدەرە لەو بنكەی دەنگدانە مافی دەنگدانی نییە."

عیماد جەمیل روونیكردەوە، هەوڵدان بۆ یاریكردن بە كارتەكانی بایۆمەتری دەنگدان و بەكارهێنانی كارتی بایۆمەتری كەسێكی تری بەتاوان ئەژمار دەكرێت و كەسی تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن