راچڵەكین-
كۆما جڤاكێن كوردستان ( كەجەكە) رایدەگەیەنێت، مەراسیمی لەناوبردنی چەك، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١١ـی تەمووز، كاتژمێر ٨:٠٠ بۆ ٩:٠٠ بەڕێوەدەچێت، شوێنی دیاریكراو ئاشكرا ناكرێت.
كەجەكە دەڵێت، پاس دابینكراوە و هەموو بەشداربوان دەگەیەنێتە شوێنێك نزیك لە شوێنی دیاریكراوی مەراسیمەكە، بۆ ئەو مەبەستەش لە (هۆتێل ئاشوور) لە شارۆچكەی دوكان ئامادە بن.
وەك لەراگەیەندراوەكەی كەجەكە-دا هاتووە، بەشداربوونی ڕۆژنامەنووسان پێویست بە هیچ خۆتۆماركردنێكی پێشوەختە ناكات، بەڵام پێویستە باجی تایبەتی ڕۆژنامەوانیی و ناسنامەتان پێ بێت و خۆتان بناسێنن، لەو شوێنەی كە بۆی دەبرێن بۆ ڕووماڵكردن.
" مەڕاسیمەكە لە شاشەیەكی گەورەوە نیشان دەدرێت، هەروەها دەتوانن بە خواستی خۆتان دیمەن و دەنگی خامی مەڕاسیمەكە بەدەستبهێنن، ئەو شوێنە كارەبای لێ دەبێت، بە هۆكاری ئەمنیی ناتوانن لێدوان لە ئەندامانی گروپەكە وەربگرن، بەڵام قسەكردن لەگەڵ چاودێرەكان ئاساییە."