دادگای فیدراڵی وادەی دانیشتنی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاری دەكات

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 310

راچڵەكین-

دادگای فیدراڵی عیراق وادەی دانیشتنی تایبەت بەدەركردنی فەرمان سالاری لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، دیاری كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تەمووزی 2025 دادگای فیدراڵی بڵاویكردەوە، رۆژی 14ی تەمووز دادگا لەسەر سكاڵای هەریەك لە ( رەمەزان عەبدولڕەحمان و كاروان ئەحمەد) كۆدەبێتەوە بۆ:

1- گەرەنتیكردنی خەرجكردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراق بەبێ رەچاوكردنی كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەبارەی شیكردنەوەی  یاسای بودجەی گشتی یان هەر هۆكارێكی تر.

2- دەركردنی فەرمان سالاریەك كە تیایدا وەزارەتی دارایی عیراق بەخەرجكردنی دەستبەجێی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، كەسوكاری شەهیدان و سوودمەندبووانی چاودێری كۆمەڵایەتی لەهەرێمی كوردستان پابەند بكات، تا یەكلاكردنەوەی ئەم سكاڵایە.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن