نووسینگەی مەسرور بارزانی: دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی كارەبای 24 كاتژمێریی كۆدەبێتەوە

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 267


راچڵەكین-

نووسینگەی سەركۆوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەرسوڕمانی خۆی نیشاندەدات لەبارەی ئەنجامدانی دانیشتنێك لەلایەن دادگای فیدراڵیی عیراق بۆ تاوتوێكردنی سكالایەك لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی رووناكی.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە:"بەڵێ، هەواڵەكان ڕاستن: پەرلەمانتار سروە قادر، سكاڵایەكی لە دادگای فیدڕاڵی عیڕاق تۆماركردووە و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی ڕووناكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی تایبەت بە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری كردووە." 

دەشڵێت:"باڵاترین دادگای وڵاتیش دانیشتن لەبارەی دۆسیەكەوە دەكات، جێگەی سەرسوڕمانە."

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن