ڤاڵڤێردی پەیامێک بۆ ئەستێرەکانی ڕیال مەدرید دەنێرێت

وەرزش

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 317

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

فێدی ڤاڵڤێردی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید پەیامێکی تایبەتی ئاراستەی لۆکا مۆدریچ و لۆکاس ڤاسکێز کرد و هەروەها بۆ هاندەرانیش دوای ماڵئاوایی کردیان لە جامی جیهانی یانەکان.

دوێنێ چوارشەممە یانەی ڕیال مەدرید لە جامی جیهانی یانەکاندا تووشی شکستێکی قورس بوو، لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی 4-0 بە یانەی پاریس سانجێرمان دۆڕا.

ڤاڵڤێردی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاندووە، هەموو ڕۆژێک کارمان کرد و ئامادەکاریمان کرد بۆ بردنەوەی ئەم پاڵەوانێتییە، ئەمجارە سەرکەوتوو نەبووین، بەڵام بەردەوام دەبین لە شەڕ و کارکردن وەک تیمێک بۆ ئەوەی بەردەوام دەبین لە پێشکەوتن لە هەموو بوارێک کە پێویستە پێشبکەوین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆر دڵخۆش دەبووین ئەگەر ئەم نازناوەمان بەدەست بهێنایە، بۆ ئێوە و بۆ لۆکا مۆدریچ و لوکاس ڤاسکێز، کە هەمیشە نمونەی ئێمە بوون لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سوپاس بۆ ئێوە هاوڕێیانم بۆ هەموو ئەو شتانەی کە پێتان بەخشیوین، خۆشحاڵ بووم کە ئەم ساڵانەم لەگەڵ ئێوەدا هاوبەش کردووە.

لە کۆتاییدا وتی: بۆ ئێوەی هاندەرانی مەدرید، تەنها دەتوانم سوپاستان بکەم کە لە ڕێگەی خۆشی و ناخۆشییەکانەوە لە تەنیشتمان وەستاون، هەروەها بۆ پشتگیریکردنتان لێرە لە ئەمریکا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن