بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەلایەن هانسی فلیکەوە دوای گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە

وەرزش

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 221

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی ڕۆژی پێنجشەممە گەڕایەوە بەرشەلۆنە وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی مەشقەکانی پێش وەرز، کە بە فەرمی یەکشەممەی داهاتوو دەستپێدەکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، یەکەم بڕیاری فلیک کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ دەبێت لەگەڵ مارک ئاندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی بۆ ئەوەی بە ڕوونی ئاگاداری بکاتەوە کە چیتر هەڵبژاردەی یەکەمی تیپەکە نییە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئامادەبوونی خوان گارسیا و ڤۆجیچ چیزنی و ئیناکی پێنا.

هەروەها فلیک لەگەڵ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دیکۆ کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دۆخی بازاڕ و ئەگەری گواستنەوەی یاریزانان دەکات، لەکاتێکدا بەرشەلۆنە خۆی بۆ وەرزێک ئامادە دەکات کە دەیەوێت گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن