پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 165


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ شەممە 12- 07- 2025 ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت. لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا. 

سبەی یەكشەممە 13- 07- 2025 ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت. لە كاتەكانی شەودا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو. پلەكانی گەرما  نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی
دهۆك : 46 پلەی سیلیزی 
كەركوك : 48 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 46 پلەی سیلیزی
سۆران : 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 49 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن