ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 166

راچڵەكین-

پشووی وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق كۆتایی دێت و دانیشتنی ژمارە 1 دەستپێدەكات و لە كارنامەكەدا 7 پرۆژەیاسا بۆ دانگدان و خوێندنەوە ئامادەكراوە.بەگوێرەی زانیارییەكان فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەشداری لەكۆبوونەوەكە دەكەن.

ئەمڕۆ شەممە12ی تەمووزی 2025 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە، بەگوێرەی كارنامەكەی بێت، لەدانیشتنەكەدا كە كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ بەرێوەدەچێت، دەنگ لەسەر سێ پڕۆژەیاسا دەدات و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ چوار پڕۆژەیاسای دیكە دەكات:

• یەكەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای سەندیكای پرۆگرام سازانی عیراقی.
 
• دووەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای تەندروستیی دەروونی.
 
• سێیەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای پاراستن لە زیانەكانی تووتن.
 
• چوارەم: خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژەیاسای یەكێتیی نەخۆشخانە تایبەتەكان لە عێراق.
 
• پێنجەم: خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆكردنی پڕۆژەیاسای هەمواركردنەوەی یەكەمی یاسای دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێریی ناوەكی، تیشكەوەر، كیمیایی و بایۆلۆجی.
 
• شەشەم: خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆكردنی پڕۆژەیاسای هەمواركردنەوەی سێیەمی یاسای قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانلێكەوتووانەی كە بەهۆی كردەوەكانی دەسەڵاتی بەعسەوە بەشێك لە جەستەیان لەدەستداوە.
 
• حەوتەم: خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆكردنی پڕۆژەیاسای چوونەپاڵی عێراق بۆ رێككەوتننامەی پاراستنی فیزیایی ماددەی ئەتۆم.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن