شەپۆلێكی خۆڵبارین روو لە عیراق دەكات

عێراق

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 385

راچڵەكین -

شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین روو لە عیراق دەكات و ناوچەكانی سنووری پارێزگای ئەنباری گرتەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 12-7-2025، چەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین بەشی زۆری ناوچەكانی سنووری پارێزگای ئەنباری گرتەوەو ئەگەری هەیە بگاتە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق.

خۆڵبارینەكە بووەتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی بینین لە پارێزگای ئەنبار، فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگاكەش ئامۆژگاریی هاوولاتیان دەكات، بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشیی تەنگەنەفەسییان هەیە، نەچنە دەرەوەو لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

لەماوەكانی رابردوودا چەندین شەپۆلی خۆڵبارین، ناوچە جیاجیاكانی عیراقی گرتەوەو بەهۆیەوە سەدان كەس رەوانەی نەخۆشخانەكان كران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن