سێ یانەی گەورە دۆنارۆمایان دەوێت

وەرزش

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 195

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ ڕۆژنامەکانی فەرەنسا ئاماژەیان بەوە کردووە، جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمان تاکوو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکردووەتەوە و چەند یانەیەک کێبرکێی بەدەستهێنانی دەکەن.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، یانەی چێڵسی ئارەزووی گواستنەوەی دۆنارۆما دەکات، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو نادڵنیاییەی لە دەوری داهاتووی گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە لە یانە پاریسییەکە هەیە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستەکەی دۆنارۆما لەگەڵ پاریس لە کۆتایی وەرزی نوێدا کۆتایی دێت، هەروەها وەک دیارترین گۆڵپارێز دەمێنێتەوە کە وەک یاریزانێکی ئازاد لە گواستنەوەکانی هاوینی 2026دا بەردەست بێت.

لیکیپ دوپاتیشی کردەوە، یانەکانی دیکەی پرێمەرلیگ هەن ئارەزووی گواستنەوەی دۆنارۆما دەکەن، وەک مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردەوە، دانوستانەکان لە نێوان دۆنارۆما و ئیدارەی پاریس سانجێرمان سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە ئەنجامنەدراون، گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکەش دوای جامی جیهانی یانەکان لە بڕیارەکەی یانەکەی ئاگاداردەکاتەوە.

لە کۆتاییدا لیکیپ ڕایگەیاندووە: سەرەڕای ئەو ئۆفەرانەی کە لەبەردەستدان، بەڵام لە پێشینەی کارەکانی دۆنارۆما نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیە.

شایەنی باسە جیانلویجی دۆنارۆمای تەمەن 26 ساڵ لە هاوینی 2021 بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر لە یانەی میلان پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن