ڕاچڵەکین سپۆرت -
بەرشەلۆنە بەنیازە ئاهەنگی کردنەوەی سپۆتیفای کامپ نو بکاتە ڕێزلێنانێکی گەورە بۆ لیۆنێل مێسی ئەفسانەی بارسا و ئەستێرەی ئینتەرمیامی، بەڵام وردەکارییەکانی ئەم دواییە دەتوانن ئەم پلانە لە ڕێڕەوی خۆیان تێکبدەن.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە: بارسێلۆنا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خەریکی پەرەپێدانی ڕێزلێنان لە مێسی بووە، لە نیازی یانەکەی ئاگاداریان کردۆتەوە و لایەنی بەرامبەر (لیۆ)یش لەگەڵ ئەوەدا بووە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرچاوەکان وەشانەکەی بەرشەلۆنەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە، بەو پێیەی ڕوونە کە یانەکە دەیەوێت ئەم ڕێزلێنانە ڕێکبخات سەرەڕای ئەو شێوازە ڕۆیشتنەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە کە لە یانەکە بەرەو پاریس ڕۆێشت، بەڵام یەک پرس کە ماوە چارەسەر بکرێت ئەوەیە کە ئایا قسە لەگەڵ خودی یاریزانەکە بکات یان نا، تا ئێستا هیچ کەسێک ڕاوێژی لەگەڵ مێسی نەکردووە سەبارەت بە ئامادەبوونی لە ڕێزلێنانەکەدا.
مارکا ئامەژەی بەوەشدا: ئامادەبوونی مێسی ئاسان نابێت، دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە لیۆ بە هەستکردن بە ئازارێکی قووڵ بارسێلۆنای بەجێهێشت، فرمێسکەکانی لە کاتی کۆنگرە ڕۆژنامەوانی ماڵئاواییەکەدا هیچی کەمتر نەبوون لە قسەکردن، لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسا و مێسیدا نەبووە، بەو پێیەی ساردییەکی تەواو لە پەیوەندی نێوانیاندا هەیە، یاریزانەکە نایەوێت هیچ شتێک لەبارەی لاپۆرتا ببیستێت دوای ئەو شێوازەی کە بینرا جگە لە هەوڵەکانی دواتر بۆ گەڕاندنەوەی، کە شکستی هێنا”.
بەپێی ڕۆژنامەکە بێت، پێشتر لاپۆرتا هەوڵیدا مێسی بەشداری لە بۆنە و ئاهەنگەکانی یادی 125 ساڵەی بەرشەلۆنە بکات، بەڵام لیۆنێل مێسی بانگهێشتی فەرمی بۆ بەشداریکردن لەو چالاکییەدا وەرنەگرت.
بەڵام مێسی ویستویەتی ئامادەبوونی هەبێت لەوێ، هەروەها لەڕێگەی چاوپێکەوتنێک و ڤیدیۆیەکەوە بەشداریی کردووە کە لە کاتی ئەو ڕووداوانەدا پەخشکرا، مێسی بە تەواوی ئاگادارە کە بەرشەلۆنە لە دڵیدایە، لێدوانێک کە هەرکات دەرفەتی بۆ ڕەخسا دووپاتی دەکاتەوە، هەروەها کێشەکەی لەگەڵ خودی یانەکەدا نییە، بەڵکو لەگەڵ ئیدارەی ئێستای یانەکەدایە.
لە کۆتاییدا مارکا ڕایگەیاند: لە ئێستادا ئاهەنگی کردنەوەی کامپ نوی سپۆتیفای ناگۆڕێت بۆ ڕێزلێنانێک بۆ مێسی، چونکە هێشتا ڕەزامەندی ئەویان وەرنەگرتووە، چونکە ئاسان نابێت مێسی بگەڕێتەوە بۆ کامپ نۆ و هەرگیز شێوازی ماڵئاواییکردنەکەی لەبیر ناکات.