مارێسکا: ئەم یانەیە باشترینی جیهانە

وەرزش

24 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 166

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئینزۆ مارێسکای ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لەبارەی یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکاندا، کە بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، لێدوانێکی دا.

مارێسکا لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: من لەگەڵ زۆربەی ئەو بۆچوونانەدام کە پاریس سانجێرمان باشترینی جیهانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، منیش چێژ لە سەیرکردنیان وەردەگرم، بەڵام هەوڵدەدەین ڕۆژی یەکشەممە لێیان ببەینەوە.

لە چوارچێوەیەکی تردا پرسیار لە مارێسکا کرا سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی یاریزانەکەی نۆنی مادویکی بۆ ئارسناڵ. لە وەڵامدا وتی: ئەگەر یاریزانێک بیەوێت بڕوات ئەوە بۆ یانەکە و ڕاهێنەرەکە قورسە، بەڵێ مادویکی بڕیاری ڕۆشتنی داوە.

مارێسکا ڕوونیشیکردەوە، کەس داوای لێنەکردووە بڕوات، ئەوە بڕیاری خۆی بووە، ئەگەر ئەویش پێی دڵخۆش بێت، ئێمەش دڵخۆشین.

هەروەها مارێسکا باسی لە بارودۆخی یاریزانەکەی مۆیسس کایسێدۆ کرد دوای پێکانەکەی و وتی: بێ گومان ئەو یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، بەڵام ئەم بەیانییە نەیتوانی بە تەواوی مەشق و ڕاهێنان بکات.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، بەڵام هیوادارین بتوانێت یاری کۆتایی بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئەنجام بدات.

لە کۆتاییدا ڕاهێنەری بلوز سەبارەت بە هێرشبەرە نوێیەکەی جواو پێدرۆ وتی "ئەو یاریزانێکی خەیاڵییە، ئێمەش گرێبەستمان لەگەڵدا کرد، چونکە پێمان وایە یارمەتیمان دەدات، بەتایبەتی بەرامبەر ئەو تیپانەی پشت بە بەرگرییەکی چڕ دەبەستن، ئەو لە شوێنە بچووکەکاندا نایاب و کوالیتییەکی نایابی هەیە".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن