كۆمسیۆن وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 138

راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئاشكراكرد.

موهەنەد مستەفا سەراف، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن رایگەیاند:" هەڵمەتەكە لە 8 ی تشرینی یەكەم  دەستپێدەكات و بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت، (24) كاتژمێر پێش دەنگدانی تایبەت كۆتایی دێت."

وتیشی:" هەفتەی رابردوو كۆمسیۆن پەیڕەوی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ كاندیدەكانی هەڵبژاردنی 2025ی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندكرد، كە لە (11)ی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن