راچڵەكین-
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل سێ مەرجی بۆ ئێران دیاریكرد تا جێبەجێیان بكات و خۆی لە دووبارەبوونەوەی هێرشەكان بپارێزێت.
بنیامین ناتانیاهۆ، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی " فۆكس نیوز"ی ئەمریكی، ووتی، ئەگەر ئێران دەیەوێت خۆی لە هێرشەكان بپارێزێت پێویستە دەستبەرداری ( پیتاندنی یۆرانیۆم، پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەكە بالیستییەكان و پشتیوانی تیرۆر) بێت.
وتیشی، ئەگەر رژێمی ئێران رەزامەندی لەسەر ئەو مەرجانە نیشاندا، ئەوا دەبێتە رژێمێكی جیاواز، بەڵام ئەگەر بێتو رەمەندیان لەسەر نەدا ئەوا دەبێت وەڵامێكی گونجاویان بدرێتەوە.