راچڵەكین -
لە هێلسنكی پایتەختی فینلاند، بەبۆنەی چاپ و بڵاوبوونەوەی دیوانێكی شیعری بۆ عەبدوڵڵا پەشێو، ئێوارە كۆڕێك سازدەكرێت.
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە 21-8-2025، لە هێلسنكی پایتەختی فینلاند، دیوانێكی شیعری بۆ شاعیری ناوداری كورد عەبدوڵڵا پەشێو بە زمانی فینلاندی چاپ و بڵاوببێتەوە.
بڵاوكردنەوەی دیوانە شیعرییەكەی عەبدوڵڵا پەشێو، لە میانی بەڕێوەچوونی ئێوارە كۆڕێك دەبێت كە سبەینێ كاتژمێر 6ی ئێوارە لە ناوەندی ڕۆشنبیری كایسا، لەشاری هێلسنكی رێكدەخرێت و هاتن بۆ هەمووانە.
ناونیشان: Mikonkatu 17 C, 00100 Helsinki