راچڵەكین-
كۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی راپۆرتی چارەكی دووەمی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.
لەراپۆرتەكەی كۆمپانیای (DNO) لەراپۆرتەكەیدا دەڵێت، لەچارەكی دووەمی ئەمساڵدا بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە هەرێمی كوردستان (56)هەزار و (100)بەرمیل بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر كێڵگەكانی سەر بە (DNO) لە كوردستان، كۆمپانیاكە كۆی بەرهەمهێنانی لەسەر بنەمایەكی ئەزموونی زیادكردووە بۆ (55) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
كۆمپانیای (DNO) ئەو (55) هەزار بەرمیلە بە نزیكەیی بە یەكسانی لە نێوان كێڵگەكانی تاوكێ و پێشخاپوردا دابەشكراوە.