راچڵەكین-
پۆلیسی سۆران دەستگیركردنی 10 دەرۆزەكەری راگەیاند كە:" منداڵی بچوكیان بەكارهێناوە بە مەبەستی دەرۆزەكردن."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئابی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بڵاویكردەوە:" مەفرەزەی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكانی رەواندوز هەستاون بە دەستگیركردنی زیاتر لە 10 دەرۆزەكەر لە شاری رەواندوز كە لە شەقام و شوێنە گشتییەكان هاوڵاتییانیان بێزاركردووە."
ئاماژە بەوەشكراوە:" ئەو دەرۆزەكەرانە منداڵی بچووكیان بەكارهێناوە بۆ راكێشانی هەست و سۆزی خەڵك بەمەبەستی دەرۆزەكردن."
وەك لەراگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی رەواندوز، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و بەپێی ماددەی 390 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.