راچڵەكین-
سەرۆكی ئۆكراینا دەڵێت، ئەگەر هەیە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین-ی هاوتا رووسییەكەی كۆبێتەوە بەڵام دوای " رێكەوتن لەسەر گرەنتییە ئەمنییەكان."
ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە كیێڤ ئاماژەی بەوەكرد، پێدەچێت دیدارەكە لەیەكێك لەم شوێنانە سویسرا- نەمسا و توركیا بەڕێوەبچێت.
وتیشی، لەسەر بنەمای ئەو لێكتێگەیشتنە، ئامانجمان ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵییە لەگەڵ پوتین و دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا.
سەرۆكی ئۆكراینا، لەبەشێكی تری وتەكانیدا ووتی، ئەگەر بێتو پوتین ئامادەی ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە نەبێت، چاوی لەوەیە ئەمریكا كاردانەوەیەكی توندی هەبێت.