سەدر بێ بەریبوونی خۆی لە 15 كاندیدی سەر بەرەوتەكەی راگەیاند

عێراق

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 183

راچڵەكین-

رێبەری رەوتی سەدر، بێبەریبوونی خۆی لە 15 كاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند كە سەر بەرەوتەكەیی و سەرایا سەلام-ی باڵی سەربازی رەوتی سەدرن.

نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر لیستی ناوی ئەو ئەندامانەی بڵاوكردووەتەوەو كەلەپەراوێزیدا موقتەدا سەدر بێبەریبوونی خۆی لێیان راگەیاندووە.

لەهەمان كاتدا موقتەدا سەدر داوای لەلایەنگرانی كردووە، هیچ كاردانەوەیەكیان بەرامبەر ئەو 15 كەس نەبێت دەستدرێژیان نەكەنە سەر.

هۆكاری بێبەریبوونی سەدر لەو كەسانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سەرپێچی بڕیارەكەیان كردووە بەوەی كە بایكۆتی هەڵبژاردنی كردووە بەڵام ئەوان خۆیان كاندید كردووە. 

 

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن