ئەو تۆمەتبارانەی هێرشیانكردبووە سەر هاوڵاتییەك دەستگیركران

کوردستان

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 391

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو چوار تۆمەتبارەی راگەیاند كە هێرشیان كردبووە سەر هاووڵاتییەك و گرتەی ڤیدیۆكەشیان بڵاوكردبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە كە تێیدا چەند تۆمەتبارێك هێرشدەكەنە سەر هاوڵاتییەك و لێی دەدەن، بەبڕیاری دادوەر لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردو توانرا سەرجەم تۆمەتباران كە ژمارەیان چوار كەسە، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربكرێن.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوەو لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن