راچڵەكین-
وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەرەشەی كردنەوەی درگای دۆزەخ بەڕووی بزووتنەوەی حەماس دا دەكات ئەگەر بێتو بە مەرجەكانی ئاگربەست رازی نەبێت.
پێگەیەكی سەر بەرۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت، لەزاری یسرائیل كاتس- وەزیری بەرگری ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە، ئەگەر بێتو حەماس بەمەرجەكانی ئیسرائیل رازی نەبێت بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگ، لەسەروو هەموویانەوە ئازادكردنی بەبارمتەگیراوەكان و چەكداماڵین، ئەوا درگای دۆزەخی بەڕوودا دەكرێتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت پێشتر میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردبوەوە، بنیامین ناتانیاهۆ-ی سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر پلانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ كۆنترۆڵكردنی غەززەو شكستهێنان بە حەماس.