چەند بڕیارێک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 273

راچڵەکین-

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی دا لەسەر 93 پاڵێوراو وەک باڵیۆزی نوێی عێراق لە دەرەوەی وڵات.

نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد: لە بڕگەی یەکەمی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکە کە 169 ئەندام ئامادەی بوون، دەنگدرا لەسەر 93 پاڵێوراو وەک باڵیۆزی نوێی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە کە ژمارەیەک لەو کەسانەش کوردن.

روونیشیکردەوە: هاوکات لە دانیشتنەکەدا دەنگماندا لەسەر هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەری زیندانیانی سیاسی ژمارە 4ی ساڵی 2006، بەپێی بڕگەی 15 لە ماددەی 3ی یاساکە، زیدانیانی سیاسی کوردستان لە سەردەمی ڕژێمی بەعس لەنێوان ساڵانی 1963 – 2003 قەرەبوو دەکرێنەوە، لەنێویشیان قوربانیانی هەڵەبجە کە لەدوای کیمیابارانکردنەوە ئاوارەی وڵاتی ئێران بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن