راچڵەكین -
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا دەستگیركردنی دەیان هاووڵاتی بیانی راگەیاند كە بەشێوەیەكی نایاسایی هاتوونەتە عیراق.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا، هێزەكانیان لەچەن هەڵمەتێكدا لە گەڕەك و ناوچەكانی شاری بەغدا، 49 هاووڵاتی بیانییان دەستگیركرد كە بەپێچەوانەی رێنماییەكانی نشینەگە، هاتوونەتە عیراق.
ئەو هاووڵاتییانە كە ژمارەیەكیان خەڵكی وڵاتانی عەرەبین، بەشێوەیەكی نایاسایی هاتوونەتە عیراق و بەبێ گرتنەبەری رێكارەكانی تایبەت بە مانەوەو نیشنگە، لەشاری بەغدا نیشتەجێبوون و بەنایاسایی سەرقاڵی كاركردن بوون.
بڕیاریە دوای گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان، سەرجەم ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون، رەوانەی وڵاتەكانیان بكرێنەوە.