كۆمسیۆن وادەی پەسەندكردنی ناوی كاندیدان رادەگەیەنێت

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 184


راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق وادەی پەسەندكردنی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئەیلولی 2025 رۆژنامەی سەباح-ی عیراقی لەزاری عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن، بڵاویكردووەتەوە، پرۆسەی پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكان (30) رۆژ پێش رۆژی دەنگدانی تایبەت ئەنجام دەدرێت كە رۆژی 9ی تشرینی دووەمی 2025 دیاریكراوە بۆ بەڕێوەچونی.

وتیشی:"پێشبینیش دەكرێت پەسەندكردنی كاندیدەكان لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمدا بە فەرمی رابگەیەندرێت."

لەلایەكی ترەوە، بەوتەی بەرپرسانی كۆمسیۆن، تائێستا زیاتر لە (700) كاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران دوورخراونەتەوە، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی گۆڕانكاری لەو ژمارەیەدا لەحاڵەتی گەڕاندنەوەی ژمارەیەك كاندید یان دوورخستنەوەی ژمارەیەكی تریان.  

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن