ڕۆدریگۆ شەڕێکی نوێ لەنێو ڕیال مەدرید هەڵدەگیرسێنێت

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 241

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆدریگۆ گۆسی یاریزانی باڵی یانەی ڕیال مەدرید شەڕێکی نوێ لەناو یانەکەیدا هەڵدەگیرسێنێت، دوای ئەوەی ئەو تەحەدایەی قبوڵکرد کە لەم وەرزەدا لە پێکهاتەی تیپی ڕاهێنەری ئیسپانی چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری ئیسپانیا بمێنێتەوە.

ڕۆدریگۆ لە گواستنەوەی هاوینەدا لە کۆکردنەوەی جانتاکانی و جێهێشتنی ڕیال مەدرید نزیکبوو، بەڵام ئەو یاریزانە گەورەترین ئاواتی خۆی بەدیهێنا و لەگەڵ لۆس بلانکۆس مایەوە و بڕیاریدا شەڕ بۆ جێگەی خۆی لە پێکهاتەی ئەلۆنسۆ بکات.

یاریزانەکە پێشتر لەگەڵ چاڤی قسەی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە دەیەوێت لە باڵی چەپ یاری بکات، کە پێگەی خۆی پێ باشترە، دەیەوێت لە باڵی چەپەوە بچێتە نێو هێڵی سزاوە و هەندێک جاریش بە لێدانە بەهێزەکانی تۆڕی گۆڵی تیمەکانی بەرامبەر بهەژێنێت، هەروەها دەیەوێت کاریگەرییەکی ڕوون لەسەر تیپەکە دروست بکات لەم پۆستەدا.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، چابی ئەلۆنسۆ بیرۆکەکەی ڕۆدریگۆی قبوڵ کردووە، پێدەچێت ئەمەش ببێتە هۆی دروستبوونی شەڕێکی "نوێ" لە نێوان ڕۆدریگۆ و هاوڕێکەی ڤینیسیۆس جونیۆر کە لەم پۆستەدا یاری دەکات.

ڕۆدریگۆ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ڤینیسیۆسی هاوڕێی و هاونیشتیمانییەکەی هەیە، بەڵام لە ماوەی داهاتوودا شاهیدی ڕکابەرییەکی توندی نێوانیان دەبێت بۆ چەند خولەکێک لە باڵی چەپ، پێگەیەک کە دواجار سوودی بۆ ڕیال مەدریدی ئەلۆنسۆ دەبێت.

ئەم بیرۆکەیە لە یارییەکەی بەرامبەر ڕیاڵ ئۆڤیدۆ بەرهەمی هێنا، کاتێک ڕۆدریگۆ کاریگەری ئەرێنی دروستکرد و لە شوێنی ڤینیسیۆس یاریی کرد، کە وەک یاریزانی یەدەگ هاتە ناو یاریگا و بە گۆڵێک و ئەسیستێک کاریگەری دروستکرد. پاشان ڤینیسیۆس لە یارییەکەی دواتردا گەڕایەوە پێکهاتەی سەرەکی و ڕۆدریگۆش وەک یاریزانی یەدەگ هاتە ناو یاریگا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن