راچڵەكین-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە كە بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، راگەیاند، ژمارەی بنكەكانی دەنگدانی پەسەندكراو هەشت هەزار و 703 بنكەن و كۆی ژمارەی وێستگەكانی دەنگدانیش 39 هەزار و 285 وێستگەیە.
وتیشی، لە هەر وێستگەیەكی دەنگدان 550 دەنگدەر دەتوانن دەنگ بدەن، ئەوەش بە ئامانجی رێكخستن و ئاسانكردنی پرۆسەی دەنگدان بۆ دەنگدەران. كۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی تۆماركراو لە تۆماری گشتیی دەنگداندا 20 ملیۆن و 63 هەزارو 773 كەسن.